هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

22:48 - 3 رێبەندان 2720

ڕۆژی سێشەممە، ۳۰ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پشتیوان نەبی زەرگەتەن"، تەمەن ۳۷ ساڵ، کوڕی سەلمان و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی و لە نزیک گوندی "شیناوێ"، دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "پشتیوان"، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

پشتیوان نەبی زەرگەتەن، خێزاندار و دەرچووی ڕشتەی حقووق لە زانکۆی پەیام نووری پیرانشارە.