هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

10:53 - 22 بەفرانبار 2720

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کاروان مینوویی" خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کراوە و  بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک نییە.