هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

11:26 - 7 رێبەندان 2720

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام خەلیفانی"، خەڵکی گوندی "کانی بوداغ" سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکرانی "کەریم خەلیفانی و حیسامەدین خزرزادە"، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە گوندی "کانی بوداغ"، دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەلام خەلیفانی، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.