هاووڵاتییەکی کورد لە پاوە دەسبەسەر کرا

17:28 - 9 رێبەندان 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعید خالیدی"، کوڕی ئەمین و خەڵکی گوندی "ساتیاری" سەر بە بەخشی باینگانی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەعید خالیدی، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.