هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

16:15 - 28 بەفرانبار 2720

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر بایەزیدی ئازەر"، کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "ئەمیر بایەزیدی ئازەر" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەم پەیوەندییەدا خۆ دەبوێرن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە مەهابادییە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.