هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

10:19 - 21 بەفرانبار 2720

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەپۆل خزرپوور" کوڕی حوسێن خەڵکی گەڕەکی "بەری شیلانانـ"ـی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.