هاووڵاتییەکی کورد لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا

10:57 - 6 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاروق عەزیزی" کوڕی محەممەد تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی گوندی "بێمزورتێـ"ـی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە بانگهیشت ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ کراوە و پاش چوونی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئەو ئیدارەیه ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.