هاووڵاتییەکی کورد لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

11:27 - 27 سەرماوەز 2720

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام ئیسماعیلی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا ئێستا بە دواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە.

ئارام ئیسماعیلی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.