هاووڵاتییەکی کورد لە سەقز دەسبەسەر کرا

16:26 - 3 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن قادرنژاد" خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی حەسەن قادرنژاد، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بەو بنەماڵەیە خۆدەبوێرێن".

حەسەن قادرنژاد خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.