هاووڵاتییەکی کورد لە سەردەشت دەسبەسەر کرا

12:55 - 1 خەرمانان 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ سیاوەشی" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستیان بە ئازار و ئەزیەتی ناوبراو کردووە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

پێشتر ئەو هاووڵاتییە کوردە ئایینی خۆی بۆ مەسیحییەت گۆڕیبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.