هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەسبەسەر کرا

18:19 - 5 رێبەندان 2720

شەوی شەممە ٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەمیل ئەحمەدی"، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی دژی جەمیل ئەحمەدیان زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.