هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ورمێ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:25 - 14 رەزبەر 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەرکان عەلیزادە" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ورمێ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ١ی خەرمانانی ئەمساڵ بە تۆمەتی "بانگەشە بۆ گرووپە سەلەفییەکان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش ٢٢ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەو لاوە پاش ٨ ڕۆژ ڕاگیرانی لە بەندی "تەلاش" تایبەت بە دابڕگە، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.