هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە دەسبەسەر کرا

11:13 - 7 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد حەبیبی"، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی فواد حەبیبی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.