هاووڵاتییەکی کورد لە دزەی مەرگەوەڕ دەسبەسەر کرا

11:31 - 13 رەزبەر 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهریار پوورعەلی" کوڕی "ئیسفەندیار" خەڵکی "دزە"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەیدا دەسبەسەر کردووە و دواتر ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەروەها ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی هێزە ئینتزامییەکان ڕاگوێزرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.