هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

12:43 - 6 رێبەندان 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار محەممەدپوور"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی خەبات و خەڵکی گوندی "ئاڵی‌کەند" سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو لاوە کوردە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی سەردار محەممەدپوور زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

لە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبارهەتا ئێستا، ٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "ئاڵی‌کەند" بە ناوەکانی "حامید ڕەسووڵپوور، ئەیووب ڕەسووڵپوور، حوسێن ڕەسووڵپوور، محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، ئیدریس ڕەسووڵپوور، سەلاح حاجی ڕەسووڵپوور، سیروان محەممەدپوور و قادر ڕەسووڵپوور"، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.