هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

11:09 - 28 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل‌ عەلی ‌پەروەری" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی دادوەری ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێیان کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "چالاکییە مەزەهەبییەکان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.