هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

11:12 - 22 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد محەممەدپوور" خەڵکی گوندی "ئاڵیکەند"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە ناوبرایان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

‌هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە ماڵەکەشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی  "فواد محەممەدپوور" لەبەر دەستدا نییە.