هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

12:31 - 9 رەشەمه 2720

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن یووسف‌زادە" کوڕی حەمزە و خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە کە خوێندکاری زانکۆی پەیام‌نووری مەهابادە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی باوکی بەهمەن و پاش دەسبەسەرداگرتنی کەرەستە کەسییەکانی ناوبراو، بەبێ بەڵگەی یاسایی بەهمەنیان دەسبەسەر کردبوو.

لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.