هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

10:40 - 20 سەرماوەز 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زاهیر پەس و پیش (جۆڵا) "، کوڕی موراد خەڵکی گوندی "چیانە"ی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی، لە گرتنگە ئازاد کرا.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، کرابوو.

هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەمەڕ تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.