هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

10:32 - 14 سەرماوەز 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی جۆڵا" خەڵکی گوندی "شیناوێ"ـی پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "ئیسماعیل حاجی‌عەبدوڵڵا" بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کرابوون.

"ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا" ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەز، پاش تەواوبوونی ماوەی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا.

هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی دژی عەلی جۆڵا لەبەر دەست نییە.