هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:39 - 17 رەزبەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەرەستوو قەیسەری"، خەڵکی گوندی "کێلە کەوو" سەر بە دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکی ئازاد کراوە.

ئەرەستوو قەیسەری، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.