هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:19 - 11 رەزبەر 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی گوندی "قەزەناوێ"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ‌ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتیییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەکان پاش پشکنینی ماڵی حەیدەر، دەستیان بەسەر هێندێک کەرستەی کەسیی ناوبراو وەک موبایلەکەیدا گرتبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش لێپرسینەوەکەی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئیستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.