هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا

16:40 - 24 سەرماوەز 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خیرەت پەروازه" کوڕی "ڕەحمان"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

پێشتر ئەم هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا و کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕ پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.