هاووڵاتییەکی کرماشانی لە زیندانی سنە ئێعدام کرا

12:22 - 30 رەزبەر 2720

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی "شارام تەخشا" خەڵکی شاری کرماشان، لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "هێرانا" ئەو زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی بۆ یەکێک لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، شارام تەخشا سێ ساڵ پێش لەگەڵ براکەی بە ناوی شەهریار تەخشا بە تۆمەتی "دزیکردنی چەکدرانە" دەسبەسەر کرابوو. لە کۆتاییەدا، شارام تەخشا بە تۆمەتی کوشتن لە کاتی دزیکردنی چەکدارانە بە ئێعدام و ١٥ ساڵ زیندان و براکەی شەهریار تەخشا بە ٤٠ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.

 ئەو حوکمە پاش ماوەیەک، دیوانی باڵای وڵات پشتڕاستی کردەوە.

 شارام تەخشا لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ساڵی ٩٦ لە زیندانی سنەدا بووە.