هاووڵاتییەکی کامیارانی دەسبەسەر کرا

16:14 - 13 رەزبەر 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕۆستەم ئیبراهیمی" تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "تەختی زەنگیـ"ـی شاری کامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و بەدواچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بێئاکام بووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان  بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزب کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"دەسبەسەر کردووە.

پێشتر، ئەو هاووڵاتییە کوردە، چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران کرابوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەسدا، نییە.