هاووڵاتییەکی کامیارانی بە ١٠ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

16:36 - 25 سەرماوەز 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕۆستەم ئیبراهیمی" کوڕی "عەلی"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەختی زەنگیـ"ـی کامیاران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ١٠ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە.

دادگای ئینقلابی سنە ئەم هاووڵاتییە کوردەی بە "هاوکاری و پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە سەرەتایی ڕەزبەری ئەمساڵ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوە کاتی ئازاد کرابوو.

پێشتر، ئەو هاووڵاتییە چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران کرابوو.