هاووڵاتییەکی مەهابادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:19 - 22 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی چواڕشەممە ٢١ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید عەباسی" کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "ئیندرقاشـ"ـی شاری مەهاباد، پاش ١٣٣ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری مەهاباد، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان  ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تاوانبار و دەسبەسەر کردبوو.