هاووڵاتییەکی مەهابادی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

18:53 - 6 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد ئیلاهی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو"، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەسبەسەرییەکەی مەحکووم کرا و ئەو حوکمە  بە (تسلیم بە رأی)، بۆ ٩ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.

ئەو هاووڵاتییە هاوینی ساڵی ٩٧، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش ٣ مانگ دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.