هاووڵاتییەکی مەریوانی پاش دەسبەسەرکرانی لە تاران، ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە سنە کرا

10:02 - 9 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ‌۲۲ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرامەرز محەممەدی"، خەڵکی مەریوان و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان لەگەڵ هاوژینەکەی دەسبەسەر کردووە. هاوژینی ئەو هاووڵاتییە پاش ۲ کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە.

فەرامەرز محەممەدی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە  بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبووەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.