هاووڵاتییەکی مەریوانی پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

10:49 - 5 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی "ئارام نیک‌پێی"، تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "نێ"، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگهێشت کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەلمان ئەفرا"، کوڕی ڕەحمەت و "سەیوان پەرتۆ"، کوڕی زۆراب، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.