هاووڵاتییەکی مەریوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:04 - 11 رەزبەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پشتیوان پەرتۆ" کوڕی "زۆراب" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە مەریوان لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی "پشتیوان" هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.