هاووڵاتییەکی شنۆیی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

11:22 - 19 رەزبەر 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ، "ڕەحیم ڕەفعەیی" بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردبوو.