هاووڵاتییەکی شنۆیی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

11:25 - 4 رەزبەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان تابش" خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش ٢٠ ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕاگوێزرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.