هاووڵاتییەکی سەردەشتی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

09:54 - 3 سەرماوەز 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئامانج کاروانچی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی شاری سەردەشت، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ٢٤ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لە ژێر لێکۆڵینەوە دابووە و سێ ڕۆژ پێش بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، ڕاگوێزرابوو.

تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە سەردەشتییە "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەندراوە.