هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ دەسبەسەر کرا

17:40 - 4 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ''ئیبراهیم حوسێنی" پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنی دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی "نورەدین و سەلاح حوسێنی" دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەتییەکان، پاش دەسبەسەرکردنی نورەدین و سەلاح ، "ئیبراهیم حوسێنیـ"ـیان بانگهێشت ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کردووە و دواتر نورەدین ئازاد کراوە و ئیبراهیم دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە کۆتاییدا وتوویەتی، پاش دەسبەسەرکردن باوکی ئەو دوو هاووڵاتییە و ئازادکردنی نورەدین، موبایلی هەر سێ کەسیان لەلایەن ئیتلاعاتی شنۆ دەستی بەسەردا گیراوە.

شەوی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نورەدین و سەلاح حوسێنی"، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.