هاووڵاتییەکی دیکەی بانەیی بەتەقەی ‌هێزە ئینزامییەکان بریندار کرا

15:56 - 26 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی بانەیی لە خاڵی سنووریی چۆمان و خێڵەرشی نێوان هەرێمی کوردستان و شاری بانە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕ هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی \"ئەحمەد\" تەمەن ٤٥ سال و کوڕی وەستا عبدوڵڵا لە خاڵی سنووریی چۆمان و خێڵە رەش بە تەقەی هیزە ئینتزامییەکان بریندار کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی \"سیوچ\" ی سەربە بەخشی \"نەمەشیر\"ی شاری بانە بووە کە پاش بریندار بوون بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە راگوێزراوە بە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی لە ڕادەبەدەر هەر ٢ لاقی لە کار کەوتووە.

هەروەها رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ کاسبکارێکی خەڵکی ناوچەی بانە بەناوی \"ئازاد سووراوی\" کە بە ماشێنەکەی لە حاڵی گەڕانەوە بۆ ماڵەوەدا بووە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری بانەوە تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار کرابوو.