هاووڵاتییەکی دیکە لە گوندی "نێـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کرا

10:54 - 5 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ گرامی"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش بەڕیوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "نێ"، هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان کردووە بە دەسبەسەرکردنی دانیشتووانی ئەو گوندە.

لەو پەیوەندییەدا،ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی "ئارام نیک‌پێی"، تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "سەلمان ئەفرا"، کوڕی ڕەحمەت و "سەیوان پەرتۆ"، کوڕی زۆراب، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.