هاووڵاتییەکی دیکە لە بانە دەسبەسەر کرا

13:22 - 11 خاکەلێوه 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلیل خودایی"، خەڵکی گوندی "یاقووباوا" سەر بە بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو هاووڵاتییەیان پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە گوندی "یاقووباوا"، دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی جەلیل خودایی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕێبوار قادری"، "پەرویز قادری"، "بێهرووز قادری" و "هاوژین قادری"، خەڵکی گوندی "یاقووباوا" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.