هاووڵاتییەکی دیکە بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

17:19 - 23 رەشەمه 2720

ڕۆژی شەممە ۲۳ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید شێخ‌محەممەدی"، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا.

تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی ڕەشەمە، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی واحید شێخ‌محەممەدی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.