هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە ئیسفەهان ئێعدام کرا
12:06 - 15 گەلاوێژ 2721
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، زیندانییەکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان کەریمی" کوڕی "غوڵام" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی "دەستگێرد"ی ئیسفەهان ئێعدام کرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە ساڵی ٩٦ بە تۆمەتی "ماددە سڕکەرەکان" دەسبەسەر دەکرێت و دواتر حوکمی ئێعدامی بۆ دەبڕدرێتەوە.
ئەرسەلان کەریمی خاوەنی دوو منداڵە.
هەتا ئێستا هەواڵی ئێعدامکردنی ئەو هاووڵاتییە لە میدیاکانی ئێراندا بڵاو نەکراوەتەوە.