هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ پاش چەند ڕۆژ لە خۆسووتاندنی، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

16:51 - 22 سەرماوەز 2720

ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زەهرا ئیسماعیلی" کچی "ڕەسووڵ"، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "باوان" سەر بە ناوچەی مەرگەوڕی ورمێ، پاش چەند ڕۆژ لە خۆسووتاندنی، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەم هاووڵاتییە چەند ڕۆژ پێش بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی سووتاند. ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کرابوو.

لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی تر بە ناوی "نەسرین جەلیلیان" کچی "تەیموور"، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "هەرسم" سەر بە ناوچەی شابادی کرماشان، خۆی کوشت. تا ئێستا لە هۆکاری خۆکوشتنی "نەسرین جەلیلیان" هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.