هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لە سەردەشت دەسبەسەر کرا

12:08 - 5 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەریم مەعرووف‌ پوور"، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەردەشت دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووه و ناوبراویان و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دراوەتە بەر لێدان.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "کەریم مەعرووف پوور"، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.