هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

13:04 - 15 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی هەینی ۱۰ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیرووس مەولوودی"، کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شیراز دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییه، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شیراز کراوە.

هێزه ئەمنییەتییەکان، بە بنەماڵەی سیرووسیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو بە تۆمەتی سیاسی دەسبەسەر کراوە.

سیرووس مەولوودی، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.