هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

11:29 - 4 جۆزەردان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان نیکزاد"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەو هاووڵاتییەیان بانگهێشت کردبوو.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی لوقمان نیکزاد زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.