هاووڵاتییەکی بۆکانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

14:53 - 14 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە شاری بۆکان بە هۆکارێکی نادیار هەوڵی خۆکوژیی دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی خاکەلێوە، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بە ناڕوونی ماوەتەوە.

ئەو لاوە تەمەن ٣٠ ساڵە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تەرمی ئەو لاوە هەنووکە لە ساردخانەی \"قولی پوور\"ی شاری بۆکان ڕاگیراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوە، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەریوان کچێکی لاو لە ڕیگای خۆهەواسینەوە کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
شوناسی ئەو کچە لاوە بە ناوی\"ش.ع\" تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیەنراوە.

هەروەها لە ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوەدا، لاوێکی بانەیی بە ناوی\"ح.ع\" تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی \"بڕوێشەکانی\" دانیشتووی گەڕەکی \"ئەحمەدئاوا\" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەمە سێهەمین حاڵەتی خۆکوژییە کە لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوو دەدەن.