هاووڵاتییەک پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

11:32 - 1 جۆزەردان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان خان‌ئەحمەدی"، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی ورمێ، کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ڕەحمان خان‌ئەحمەدی، "هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییەکان"، ڕاگەیەندراوە.