هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

10:52 - 31 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یاسر مەنگوڕی"، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی یاسر مەنگوڕی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماەوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.