هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

12:24 - 12 پووشپەڕ 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار حوسێنی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، کوڕی حوسێن و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە ١٣ ڕۆژ لەمەوبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە خۆ دەبوێرن.

ڕێبوار حوسێنی خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.