هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

13:40 - 10 گەلاوێژ 2721

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن قەرەداغی"، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "ئیندرقاش" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی "ئیندرقاش" و ئەو هاوڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە دووکانەکەیدا، دەسبەسەر کردووە.

هێمن قەرەداغی، لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دراوەتە بەر ئازار و ئەشکەنجە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.