هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا

13:36 - 6 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام کوردە" کوڕی زورار و خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتیەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و پاشان ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەلام کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.